SherwanIt.Net™ - مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان‌ و شوێنه‌. 
 
  میوان، به‌ خێر بێیت!  ( چوونه‌ژووره‌وه - به‌ ئه‌ندام بوون )   ئه‌مڕۆ 15 سه‌رماوه‌رز ، 2708
 

لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
خزمه‌تگوزاری سایت
یاری و خۆشی
ئایینی
پرۆژه‌كانی ئێمه‌


خۆ تۆماركردنی خێرا
نازناو‌ :
ناوی ڕاسته‌قینه‌:
ئیمه‌يل:
دووباره‌ نوسینه‌وه‌:
ووشه‌ی نهێنی:
دووباره‌ نوسینه‌وه‌:
 

گه‌ران



كورته‌ په‌یام

ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن په‌یام بنێرن هاتنه‌ ژووره‌وه‌ یان ببنه‌ ئه‌ندام.

زانیاری سایت
Free counter and web stats


دواترین په‌یامه‌كان
دوایین 20 نێردراوی مه‌کۆ

تخوا یارمه‌تیم بده‌ن گێژم خوار
له‌ لایه‌ن didar له‌ : چوارشه‌ممه‌، 6 سه‌رماوه‌رز ، 2708

وە ئامادەشم ئەگەر بەپارەش بێت
له‌ لایه‌ن blbasomer له‌ : دووشه‌ممه‌، 8 ڕه‌زبه‌ر ، 2708

یارمه تی
له‌ لایه‌ن hersh-s له‌ : چوارشه‌ممه‌، 22 جۆزه‌ردان ، 2708

پیتەکانی بەدەنگ و بی دەنگ
له‌ لایه‌ن Safeen_Sherwanee له‌ : شه‌ممه‌، 11 جۆزه‌ردان ، 2708

پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی
له‌ لایه‌ن hersh-s له‌ : شه‌ممه‌، 11 جۆزه‌ردان ، 2708

حه رفه كانی زمانی فارسی
له‌ لایه‌ن hersh-s له‌ : شه‌ممه‌، 11 جۆزه‌ردان ، 2708

ده‌ست خۆشی
له‌ لایه‌ن Safeen_Sherwanee له‌ : شه‌ممه‌، 4 جۆزه‌ردان ، 2708

مه‌کۆ گه‌ڕان

پرۆگرامی پێویست


















بمان ناسێنه‌ به‌ هاورێكانت
ناوی ئێوه‌:

پۆستی ئه‌لیكترۆنی ئێوه‌:

ناوی هاورێكه‌ت:

پۆستی ئه‌لیكترۆنی هاورێت:


دواین بابه‌ته‌كانی فێرگه‌
· فێربوونی visual basic
· دروست كردنی سایت
· وانه‌و بابه‌تی جۆراو جۆر
· فۆرماتكردنی موبایل له‌ باری گوژانه‌وه‌دا
· سرینه‌وه‌ی Cookies ه‌كان
· ناردنی ئێمه‌یل بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌ یه‌ك كاتدا
· كۆدی ره‌نگه‌كان له‌ دروست كردنی ماڵپه‌ڕ

مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان‌ و شوێنه‌.
ته‌ندروستی

Shrwanit.Netكێشه‌ی مادده‌ بێهۆشه‌كان و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ گرنگ ترین كێشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ووڵاتان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ بواری زانستی و ڕۆشنبیری و زۆربه‌ی بواره‌كانی تری ژیان پێی گه‌یشتویین به‌ڵام تا ئێستاش وه‌ك كێشه‌یه‌كی سه‌خت ڕووبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه‌ و مه‌ترسی جۆربه‌جۆری دروست كردووه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ زاڵبین به‌سه‌ریدا و قه‌ڵاچۆ بكرێت.
ئه‌گه‌ر بێتو گرنگترین هۆكاره حه‌قیقی و دیاریكراوه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ شیی بكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین‌ كۆمه‌ڵێ كاریگه‌ری زۆر له‌پشت ئه‌و كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕێگه‌ی ده‌رمان كێشانی گرتۆته‌ به‌ر، تا گه‌یشتۆته‌ حاڵه‌تی په‌یوه‌ست بوونی پێوه‌ی و مودمین بووه‌، وه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌وه‌ لاوازی به‌رهه‌ڵستی ئایینی یه‌ له‌و كه‌سه‌دا....

بۆ خویندنه وه ی بابه ت له سه ر دریژه کرته بکه:



به‌مانه‌یه‌كی تر ئایین و باوه‌ڕ له‌ناخی تاكدا ده‌بێته‌ ڕێگری له‌م كاره‌، ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشكرایه‌ تا خه‌ڵكی پابه‌ندبوونیان به‌ بنه‌ماكانی ئیسلام و باوه‌ڕ لاوازبێت خراپه‌كاری و به‌ره‌ڵایی و ده‌ردی زۆر له‌ كۆمه‌ڵگه‌یا په‌یدا ده‌بێت كه‌ ئه‌م  كاره‌ش هه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی به‌ هۆی دووری تاك له‌ ئایینه‌وه‌ ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ كه‌ وای لێدێت خۆی نه‌گرێ له‌به‌رده‌م ئه‌م مادده‌یه‌دا و تیایا قوڵبێته‌وه‌ و به‌هیلاك بچێت ، په‌یوه‌ستی ده‌بێت بێئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه‌  له‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ هه‌ڵیده‌چنێ له‌سه‌ر یه‌ك ، یان حسابێكی بۆ بكات.

ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا بۆ ئێمه‌ جێی بایه‌خه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمان بریتی یه‌ له‌ لاوازی ئیمان، چونكه‌ هه‌ركات پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی ڕاستی ئیسلامی هه‌بوو بۆ تاكه‌كان ئه‌وا هه‌موو لایه‌ك له‌ ئه‌من و ئاسایشێكی گه‌وره‌یا ده‌بێت دوور له‌ كه‌وتنه‌ ناو داوه‌ پیسه‌كانی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی، چونكه‌ گۆشبوون به‌مادده‌‌ بێهۆشكه‌ره‌كان و به‌كارهێنانیان به‌هیلاك بردن و له‌ناوبردنی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی لێناوه‌، ئه‌م كاره‌ به‌ تیاچوونی ده‌روونه‌ وه‌ به‌فیڕۆدانی پاره‌ و پووله‌ وه‌ ڕوخاندنی كه‌سایه‌تی تاكی مودمینه‌،  خوای گه‌وره‌ ئه‌قڵ و هۆشی پێبه‌خشیوین بۆ بیركرنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كاتێك كه‌سێك ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ له‌م كاره‌ ئه‌قڵ و هۆشی به‌ ته‌واوی له‌كار ده‌كه‌وێت.

كێشه‌ی بێهۆشكه‌ره‌كان شوێنه‌واری دوورو درێژی له‌سه‌ر تاك هه‌یه‌ له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و خێزانی و ده‌روونی یه‌وه‌..

له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی یه‌وه‌ هه‌روه‌ك زانراوه‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان كارده‌كاته‌ سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ وه‌ خانه‌كانی تێك ده‌دا وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی كاركردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، وه‌كو دڵ و سی یه‌كان و گورچیله‌كان ...هتد.

لایه‌نی خێزانیش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م كاره‌‌ كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی ده‌بێت به‌جۆرێك كێشه‌ی  خیزانی دروست ده‌كات، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی مودمینن له‌سه‌ر ئه‌م ماددانه‌ به‌زۆری توڕه‌ و بێ ئارامن شه‌ڕ و ئا ژاوه‌ له‌ناو ماڵدا دروست ده‌كه‌ن و لایان گرنگ نی یه‌ چی ڕووده‌دات.

زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕووداوی گه‌وره‌ی كوشتن و دزی و ده‌ست درێژێمان له‌ كوردستانی خۆماندا بیستوه‌ كه‌ به‌هۆی بڵاوی ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ناو گه‌نجانی ئێمه‌دا كه‌وتۆته‌وه‌، چونكه‌ گه‌نجی مودمین كوشتن و شه‌ڕ و هه‌موو كارێكی خراپی لا ئاسایه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و برای خۆیشیدا بێت.

سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی ده‌روونیش مودمینی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان به‌زۆری ئاره‌زووی ته‌نیای و دوور له‌ تێكه‌ڵاوی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش جێگیرنـه‌بوونی ده‌روونی له‌ ناخیاندا دروست ده‌كا.

هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك تاك كه‌ له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای په‌یوه‌ست ده‌ژین ده‌بێ هاوكاری یه‌ك بین بۆ دژایه‌تی كردنی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن یا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناو بازاڕه‌كاندا، یان كار ئاسانی بۆده‌كه‌ن، زاڵ ببین به‌سه‌ر ئه‌م كیشه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێ ی توانای خۆی، به‌ ڕێنمای و ئامۆژگاری و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌ زیانه‌كانی ئه‌م به‌ڵایه‌ له‌سه‌ر كه‌سی مودمین و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژین وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌ هێمن و ڕیك و چاكه‌ پێشكه‌وتوه‌  بمێنێته‌وه‌ كه‌ كه‌سانی تر پێ ی گه‌یشتون وه‌ دوور بێت له‌م ده‌رده‌ گه‌وره‌ و كوشنده‌یه‌.

نێردراوه له : پێنج شه‌ممه‌، 9 جۆزه‌ردان ، 2708 له‌لایه‌ن Safeen_Sherwanee  چاپ كردن


 
ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : def79paf
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

 
بینه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی ڕه‌یی و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .
به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت ته‌ندروستی
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن Safeen_Sherwanee


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت ته‌ندروستی:
سـووده‌كانی ڤیتامین E بۆ له‌شی مرۆڤ


پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 1


تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ


هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌


سه‌ره‌تا |  مه‌کو |  گه‌ڕان |  داگرتن |  ئه‌رشیڤ |  په‌یوه‌ندی |  به‌سته‌ره‌كان |  یاری |  نوكته‌و پێكه‌نین |  فێرگه‌ی سایت |  ناردنی بابه‌ت | 
Free counter and web stats



www.najhsoft.net