ئه‌بینین رۆژ له دوای رۆژ زانست پێش ئه‌كه‌وێت وه داهێنانی نوێ ئه‌كرێن، سه‌رده‌می نوێ سه‌رده‌می كۆن و ناوه‌راست نیه به‌لكو هه‌ر چركه‌یه‌ك له‌گه‌ل سه‌رده‌مێكی پێشكه‌وتوو له په‌یوه‌ندیدایه ئیتر كاتی كاغه‌ز و پێنووس و پۆسته ته‌واو بوو..هتد، ئێستا كاتی (e-Book – e-Pen – e-learning – It) ..هتد، یه.

هه‌موومان له‌گه‌ل واژه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری زۆر و كه‌م ئاشناین وه یان ده‌توانین به رسته‌یه‌ك روون بكه‌ینه‌وه یاخود ڕاژه‌كه‌ی به لاتینی ناو ببه‌ین، به‌لام ئه‌مه ته‌نها به‌س نیه چونكه ئه‌م واژه‌یه به ڕواله‌ت ئاسانه به‌لام باسێكی ئالۆز و فراوانه، وه ئێمه له‌م باسه‌دا به كورتی له‌گه‌ل دونیای ئای تیدا ئاشناتان ده‌كه‌ین وه ئه‌م باسه ئالۆزه بۆتان ئاسان ده‌كه‌ین وه به‌م هیوایه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت ئاشناتان بكه‌ین و سودێكیشی هه‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
بۆ بینینی ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت كرته بكه
پێناسه‌ی ئای تی:
له سه‌ره‌تادا پێویسته بزانین ئای تی چی‌یه؟
ئای تی (Information Technology) به شێوه‌یه‌كی گشتی پێی ده‌لێن ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری «هه‌ر شتێك كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كاری له‌گه‌ل ئینتر نێت بێت/ په‌یوه‌ندی رێگای دوور به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ /فێركردنی ئه‌لیكترۆنی /ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری» بێت یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی زانستی بێت ده‌توانرێت به به‌شێك له (IT) ناو ببرێت. ده‌توانین دیارده‌ی (IT) به گرنگترین ده‌یه‌ی دواهه‌م بزانین (IT) ئێستا هه‌موو بواره‌كانی زانیاری پێشكه‌وتنی زانست و مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌واوی ته‌كنه‌لۆژیاكانی تری لاوازكردووه.
پێشه‌سازی (IT) زۆر به په‌له به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌روات له ئاینده‌دا، وه ئێمه ناچارین دوری نێوان ئێمه‌و ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نێوده‌وله‌تیه‌و له‌گه‌ل ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیاییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، جێگه‌ی باسه كه فێربوون له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوته‌ریبی نوێده‌وله‌تی و له‌گه‌ل وه‌رگرتنی بروانامه‌ی نێوده‌وله‌تی بێجگه له زیادكردنی زانستی ته‌كنیكی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگا له دلنیاترین رێگاكانی بوونی پسپۆرانی كورد له روی نێوده‌وله‌تیه‌وه فراوانكردنی پیشه‌سانی (IT) له ولاتی ئێمه له‌گه‌ل په‌یوه‌ندیێكی به هێز له‌گه‌ل جیهانی خه‌یالی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له به‌رده‌وامی ئه‌و بابه‌ته ئێوه له‌گه‌ل یه‌كێك له بنه‌ماكانی (IT) ئاشنا ده‌كه‌ین.یه‌كێك له‌وان فێربوونی ئه‌لیكترۆنیه وه له‌گه‌ل كارنامه‌ی نێوده‌وله‌تی مایكرۆسۆفت و ئاشنا كردن له‌گه‌ل تاقیكردنه‌وه‌كانی راسته‌وخۆی مایكرۆسۆفت.
هیوامان وایه ئه‌م بابه‌ته‌ش سودێكی هه‌بێت