ئایا تا ئێستا رووبه‌روی NewFolder.EXE بوویت؟
چه‌ند لایه‌نێک له‌م ڤایرۆسه بۆتان ده‌خه‌ینه روو :
1 . ئایکۆنه‌که‌ی وه‌کوو ئه‌و فوولده‌ره وایه که له‌ناوی دایه .
2 . قه‌باره‌که‌ی 140 کیلوبایته .
3 . په‌نجه‌ره‌ی Turn Off Computer له ناو مێنۆی Start ره‌شده‌کاته‌وه .
4 . رێگری ده‌کات له کردنه‌وه‌ی Registry Tools ، Windows Task Manager و System Configuration Utility .
5 . پاش ماوه‌یه‌ک Registry Tools و Task Manager له کار ده‌خات .
بۆ رزگار بوونتان له‌م ڤایرۆسه ئه‌نتی ڤایرۆسی Kill New Folder.exe به‌کار بێنن .

بۆ داگرتن و زانیاری زیاتری ئه‌نتی ڤایرۆسی NewFolder.EXE له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت كرته بکه‌ن ...
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که کاره‌کانی خۆی ئه‌نجام دا ، ده‌بێت پاشماوه‌ی ڤایرۆسه‌کان به خۆت بسریه‌وه ...
بۆ سرینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ڤایرۆسه‌کان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن :
1 . له سه‌ر مێنۆی Start کلیک بکه‌ن پاشان Search هه‌ڵبژێرن .
2 . له لای ده‌سته چه‌پ له‌سه په‌نجه‌ره‌ی All files and folders کلیک بکه‌ن .
3 . له په‌نجه‌ره‌ی All or part the file name ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ( New Folder.exe ) بنووسن ، له‌سه‌ر Search کلیک بکه‌ن .
ئێستا هه‌موو فایله دۆزراوه‌کان بسرنه‌وه.
تێبینی : ئاگادار بن له‌سه‌ر هیچ یه‌کێک له فایله دۆزراوه‌کان ده‌بل کلیک ، یان ( open ) یان نه‌که‌ن ...
Download - داگرتن