"جوانكاری به شێوه‌ی سروشتی و به‌بێ به‌كارهێنانی مكیاج"
بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی بده‌ین به جوانكاری به به‌كارهێنانی ماده‌ی سروشتی و بێ ترس له‌به‌كار هێنانی ئه‌و مادانه, وه بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانی جوانكاری كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده دروستكراوه‌كان و ده‌رمانی مكیاج و هۆكاری تر ڕودهداتكه ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری زۆر گران و زه‌حمه‌ت بێت ئه‌وا لێره‌د چه‌نده‌ها بابه‌تی ئامۆژگاری له‌سه‌ر جوانكاری ئافره‌تان باس ده‌كه‌ین، جگه له باسی چه‌نده‌ها ماده‌ی سروشتی كه بۆ جوانكاری ئافره‌تان به‌كار دێت و زۆربه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و به‌كارهاتوه، وه هه‌ندێكیان زۆر كۆنن‌و هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌كارهاتون بۆ جوانكاری به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه, وه هه‌ندێكیشیان تازه‌ن وبه شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌پێی توێژینه‌وه‌ی تازه له‌مه‌ڕ جوانكاری‌و سودی به‌كارهینانی ماده سروشتییه‌كان, كه ده‌توانرێ به شێوه‌یه‌كی تاك به‌كاربهێنرێ یان تێكه‌ڵاو بكرێ له‌گه‌ڵ ماده‌یه‌كی تردا بۆ زیادكردنی سوده‌كه‌ی. لێره‌شدا یه‌ك به‌یه‌ك باسیان لێوه ده‌كه‌ین به ئیزنی خوای گه‌وره‌و به هیوای سود وه‌رگرتن لێیان:

به‌شی یه‌كه‌م: سه‌وزه‌وات و میوه‌كان:-
گوێزه‌ر،خه‌يار،كاهوو (خاس)،په‌تاته،ته‌ماته،كه‌ره‌وز،نه‌عناع،لیمۆ،قه‌یسی،سێ‌و، پرته‌قاڵ و شلیك:
بۆ خوێندنه وه ی بابه ت له سه ر درێژه كرته بكه:
گوێزه‌ر:
گوێزه‌ر داده‌نرێت به یه‌كێك له‌و سه‌وزه‌واتانه‌ی كه مرۆڤ یه‌كه‌م جار ناسیوێتیو ئاماده بووه بۆ خواردنی پاش ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون بۆته‌وه چیه‌و چ سودێكی گه‌وره‌ی تیادایه. وه ئیغریقییه‌كان و ڕۆمانییه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بون كه سوده‌كانی گوێزه‌ریان باس كردوه, وه ئه‌م ڕونكردنهوهیهش هاتووه له كتێبه‌كانیاندا له (230) ساڵ پێش ساڵی زایینی.
وه گوێزه‌ر داده‌نرێت به پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ جوانی, بێجگه له‌وه‌یش كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین (A) ئه‌ی... ئه‌م ڤیتامینه زۆر پێویسته بۆ ته‌ندروستی و پارێزگاریكردنی پێست, هۆكهیشی ئه‌وه‌یه له زۆرینه‌ی ئاماده‌كراوه سروشتیه‌كاندا (طبيعي) به‌كار هاتوه بۆ پارێزگاری كردنی پێست.
وه شاره‌زایان و پسپۆرانی جوانی ئه‌وه ده‌هیننه‌وه یادو باسی لێوه ده‌كه‌ن كه خواردنی شه‌ربه‌تی گوێزه‌ر به تازه‌یی وه به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك گاریگهرێكی ڕون و ئاشكرا ده‌كاته سه‌ر پیسی و په‌ڵه‌كانی پێست, وه هه‌روه‌ها كاریش ده‌كاته سه‌ر گۆڕین و جوان كردنی ڕه‌نگی پێست و شێوه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی.
وه سوده‌كانی گوێزه‌ر ته‌نها بۆ پێست نییه, به‌ڵكو خواردنێكی به‌سوده‌و وه بۆ ته‌ندروستی قژو چاو زۆر پێویسته به هۆی ڤیتامین (A).
خه‌یار:
خه‌یار یه‌كێكه له هه‌رزانترین و زۆرترین ئه‌و سه‌وزه‌واتانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستماندان, وه تایبه‌تمه‌ندی و سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی و جوانكاری هه‌یه كه له‌وانه‌یه بێ ئاگا بین لێی. له‌و سودانه‌ش خه‌یار ڕۆڵێكی ئاشكرای هه‌یه بۆ گرتنی ئه‌و كونانه‌ی به پێستی دهموچاوهوهن به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاردێت وه‌ك (قیناع)ێك واته به‌رگێك به‌سه‌ر ڕووی ده‌موچاوه‌وه كه پێی ده‌وترێت (ماسك) وه له ڕویه‌كی تریشه‌وه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌و پێستانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌ستیاری هه‌یه.
وه هه‌روه‌ها خه‌یار كاریگه‌رێكی ڕون و ئاشكرای هه‌یه بۆ سپی كردنه‌وه‌ی پێست و ڕزگاربوون له‌و هێڵه پهڵاویو تاریكانه‌ی كه له‌ژێر چاودا دروست ده‌بێت بێجگه‌له لابردنی هه‌موو ئه‌و په‌ڵانه‌ی سه‌ر ڕووی ده‌موچاو كه توشی ده‌بێت. وه هه‌روه‌ها له وه‌رزی هاویندا شه‌ربه‌تی خه‌یار به‌كاردێت وه‌ك پاكه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی سوتاوی پێست به هۆی تیشكی خۆره‌وه وه بۆ ته‌ڕكردنی پێست له‌لایه‌كی تره‌وه.
كاهوو (خاس):
ئه‌وه‌ی زانراوه ده‌رباره‌ی كاهوو مێژویه‌كی به‌ناوبانگ و گه‌وره‌ی هه‌یه... وه هه‌روه‌ها پێشینه‌كانی میسر ئاماژه‌یان پێ كردوه كه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ ئاره‌زووی جنسی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا به (ڕووهكی پیتێنه‌ر) ناوبراوه. وه هه‌روه‌ها خۆراكێكی سه‌ره‌كی ئیغریقییه‌كان بوه.
وه ڕوواندنی كاهوو بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دورگه‌ی (cos lettuce ) كه یه‌كێكه له دورگه كۆنه‌كانی شاری یۆنان.
وه هه‌روه‌ها كاهوو به‌كاردێت به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ ماده‌ی دروست كراوی جوانكاری كه ڕۆڵێكی باشی هه‌یه بۆ ته‌ڕكردنی پێست هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌كاردێت وه‌ك به‌رگێك بۆ سه‌ر پێسته‌كه كه ده‌یپارێزێت له تیشكی خۆر‌و بای توند‌و تیژ. چونكه كاهوو ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ڤیتامینه‌كان تێدایه كه هۆكارێكه بۆ پاككه‌ره‌وه هه‌ر بۆیه ده‌چێته زۆر ماده‌ی به‌كارهاتو بۆ پێست وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك و گه‌شاندنه‌وه‌ی پێست.
په‌تاته:
په‌تاته‌ش ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ نه‌مانی ئه‌و تاریكی و شیناییهی ژێر چاو كه وه‌ك سێبه‌رێك وایه... ئه‌ویش به‌و شێوه به‌كار دێت بۆ نمونه قاژ قاژ بكرێت و بخرێته سه‌ر چاو. وه هه‌روه‌ها په‌تاته له باشترین پاككهرهوهكانه بۆ ئه‌و پێستانه‌ی كه تایبه‌ت و هه‌ستیارن.. به‌ڵكو كاریگه‌رێكی باشیشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جۆره پێستانه‌ی كه حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه ئه‌ویش بهچهوركردنی به‌شه توش بووه‌كه به شه‌ربه‌تی په‌تاته یان په‌تاته‌كه قاژ قاژ بكرێت.. وه هه‌روه‌ها هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه باس كرا به‌كاردێت بۆ سوتاوی به‌ر خۆر.
ته‌ماته:
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ماته زانراوه له ڕابردوودا به سێوی خۆشه‌ویستی (LOVE APPLE) ناوبراوه وه له ئه‌وروپاش ناسراوه به خواردنێكی زۆر به‌سود له چه‌رخه‌كانی شانزه‌هه‌مین وه بۆ یه‌كه‌م جاریش له به‌ریتانیا بڵاو بویه‌وه.
بۆیه ئامۆژگاریمان بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ن به‌گه‌وره‌بوونی كونه‌كانی ده‌موچاویان یان له‌هه‌ر جێگایه‌كی تردا كه ناشرینی ده‌ده‌ن به ده‌موچاو، ئه‌وه باشتر وایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كونانه پشت ببه‌ستن به ته‌ماته چ به‌شێوه‌ی قاژ قاژ بێت یان به شێوه‌ی شه‌ربه‌ت.. وه له تایبه‌تمه‌ندێتی ته‌ماته‌و به‌كارهێنانی به جۆرێكی به‌رفراوان له بواری جوانكاریدا ئه‌وه‌یه كه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌و پێستانه‌ی كه چه‌ورییان له ڕاده به‌ده‌ره‌و ئه‌و پێستانهشی كه زۆر ووشكن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ كاری ده‌مامك (قناع) به‌كاردێت.
كه‌ره‌وز:
كه‌ره‌وزی ته‌ڕكراو واته كرابێته ناو ئاوه‌وه زۆر به‌سوده‌و به شێوه‌یه‌كی باش به‌كاردێت بۆ ششتنی ئه‌و جۆره قژانه‌ی كه تاریكن وه بۆ ئه‌و قژانه‌ش كه كڕێشیان هه‌یه، وه هه‌روه‌ها كه‌ره‌وز به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی كه چه‌ورن یان زیپكه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه (حب الشباب)، وه كاریگه‌رێكی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ نه‌مان و له‌ناوچونی ئه‌و كونانه‌ی پێست وه ئه‌و پیسیانه‌ی پێوهییهتی، وه ئه‌وه‌شی زانراوه له سه‌ر كه‌ره‌وزی ته‌ڕ باشترین پاككه‌ره‌وه‌یه بۆ ششتن و غهرغهركردنی ناو ده‌م بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و بۆنه ناخۆشانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ندێك خواردنه‌وه ڕووده‌دات بۆ نمونه وه‌ك (سیر) كه بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌و دره‌نگ ئه‌و بۆنه ده‌ڕوات یان به جواندنی چه‌ند ته‌ڵێك له لاسكی كه‌ره‌وزه‌كه تا بۆنی سیره‌كه نه‌مێنێت.
نه‌عناع:
ئه‌وه‌ی زانراوه ده‌رباره‌ی نه‌عناع بۆ یه‌كه‌مین جار له ناو میسرییه كۆنه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه، وه ئیغریقییه‌كان و ڕۆمانییهكانیش به‌كاریان هێناوه... وه هه‌روه‌ها بۆ جوانكارییهكیش به‌كارده‌هێنرا بۆ چه‌ور كردنی لاشه وه دهشخرایه ناو ئاوی حه‌مامه‌وه كه بۆ خۆششتن به‌كارده‌هات وه وه‌ك ماده‌یه‌كی بۆن خۆشیش به‌كارده‌هات بۆ لاشه.
وه نه‌عناع سودێكی زۆری هه‌یه له ڕووی ته‌ندروستی و جوانكاری یه‌وه، وه وه‌ك گیراوه‌یه‌ك یان بڵێێن وه‌ك چایه‌ك ده‌كوڵێنرێت و به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی (قۆڵۆن)، وه خواردنه‌وه‌شی له‌سه‌رخۆیی ده‌به‌خشێت به مرۆڤ. وه نه‌عناع به ساردی به‌كاردێت بۆ ته‌ڕكردن و ششتنی پێستی ده‌موچاو، وه كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه بۆ به‌رگری كردن له دروست بونی زیپكه و ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌موچاو. وه هه‌روه‌ها نه‌عناع به‌كاردێت له حهمامهكاندا وه‌ك ماده‌یه‌كی گهشێنهرهوهو جوانكاری بۆ دهموچاوو پێست، وه زه‌یتی نهعناعیش له گرنگترین زه‌یته بۆنداره‌كانه كه ده‌چێته به‌كارهێنانی بۆنه خۆشه‌كان و دروست كردنی سابونی بۆن خۆش.
لیمۆ:
شه‌ربه‌تی لیمۆ له زۆر كهرهستهدا به‌كاردێت، بۆ نمونه وه‌ك ماده‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ گرتنی ئه‌و كونانه‌ی ده‌موچاو هه‌ر بۆیه سوودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به پێسته چه‌وره‌كان له كاتێكدا ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و چه‌ورییه زیادانهو ئه‌و پیسیانه‌ی كه به ده‌موچاوه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه...
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش له‌ڕوویه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوه‌وه به شێوه‌ی شه‌ربه‌ت به‌كاردێت بۆ پێستی چه‌ور، وه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه به پێسته‌كه‌وه وشك بۆیه‌وه به ئاوێكی شله‌تێن ده‌شۆردرێت، وه ده‌توانرێت چه‌ند جارێك دووباره بكرێته‌وه.
وه هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی لیمۆ به‌كاردێت له دژی ئه‌و خاڵه بچوكانه‌ی كه ده‌رده‌كه‌ون له سه‌ر پێست وه یارمه‌تیده‌رێكه بۆ له‌ناوچون و نه‌مانیان. وه شه‌ربه‌تی لیمۆ به‌كاردێت بۆ نه‌مانی زه‌ردی دان ئه‌ویش ده‌بێت چه‌ند جارێك دوباره‌بكرێته‌وه.
قه‌یسی
قه‌یسی له بهناوبانگترینو ده‌وڵه‌مه‌ندترین جۆری میوه‌یه كه پڕه به ڤیتامین (A) وه هه‌ر ئه‌م ڤیتامینه‌یه وای لێ كردووه له باشترین خۆراكه گهشێنهرهوهكان بێت بۆ ته‌ندروستی پێست... وه هه‌روه‌ها بۆ قژو چاوه‌كان به‌سوده. وه هه‌روه‌ها كاریگه‌رێكی باشی هه‌یه بۆ چرچی و گرژبونه‌وه‌و وشك بونه‌وه‌ی پێست، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه ده‌چێته به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه (قناع) بۆ ده‌موچاو. وه شه‌ربه‌تی قه‌یسیش به‌كاردێت بۆ چه‌وركردنی ده‌سته‌كان وه نه‌رمی و گه‌شێنه‌ره‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشێت.
وه زه‌یتی قه‌یسی پڕه له ڤیتامین (هـ)، وه به‌كاریش دێت بۆ نه‌رمكردنه‌وه‌ی پێست و ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی هێڵی سه‌ر پێست به‌تایبه‌ت له ده‌موچاودا له‌كاتی پیربوون.
وه‌كو باسكرا به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌و ڤیتامینانهوه كاریگه‌رێكی باشی هه‌یه له به‌رگریكردن له چرچی و گرژی و قڵیشاوی پێست، بۆیه زۆر به‌كار ده‌هێنرێت بۆ (قیناع)ی ده‌موچاو.. گه‌ر بته‌وێت قیناعی قه‌یسی له‌ماڵه‌وه بۆ ده‌موچاوت بكه‌یت به‌م شێوه ده‌توانیت:
یه‌ك دوو دانه قه‌یسی پاك بكه و بیهاڕه
چینێكی لێ بخه‌ره سه‌ر پێستی ده‌موچاو و گه‌ردن و ده‌سته‌كان
بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر بیهێڵه‌ره‌وه، پاشان ده‌موچاوت و ده‌ستت به ئاوی سارد بشۆ
بێگومان كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت گه‌ر به‌رده‌وام به‌كاری بهێنیت
سێ‌و:
سێ‌و یه‌كێكه له‌و ماده گرنگانه‌ی كه له كۆنه‌وه به‌كار هاتووه بۆ جوانكاری، چونكه زۆرینه‌ی میكرۆب ناتوانێت بمێنێته‌وه له ناو شه‌ربه‌تی سێودا. هه‌ر بۆیه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاردێت له بواری پاككردنه‌وه‌ی پێست و ته‌ڕكردن و داهێنانی قژو به‌كارهێنانی له شێوه‌ی ده‌مامك (قناع) بۆ ده‌موچاو، وه هه‌روه‌ها خه‌لی سێ‌و گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه‌و سودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت له ڕووی ته‌ندروستی و جوانكارییه‌وه، وه له بابه‌ته‌كانی دواتردا زیاتر له‌سه‌ر خه‌ل ڕونكردنهوه ده‌ده‌ین.
پرته‌قاڵ:
بێگومان پرته‌قاڵ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاردێت و ده‌چێته دروستكراوه‌كانی جوانكارییه‌وه به تایبه‌تی ئه‌و كرێمانه‌ی پارێزگاری له ده‌سته‌كان ده‌كه‌ن، وه هه‌روه‌ها بۆ ده‌مامك (قناع) و شامپۆكانیش به‌كار دێت.
وه ئاسان ترین ڕێگه بۆ سود وه‌رگرتن له پرته‌قاڵ له توێكڵه‌كه‌یدایه دوای پاك كردنی و جیاكردنه‌وه‌ی له تۆوه‌كه‌ی بدرێت له ده‌سته‌كان، وه ده‌شتوانرێت ئامێری هاڕین به‌كاربهێنرێت بۆ هاڕینی توێكڵه‌كه‌ی تا زیاتر سودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ ته‌ڕكردنی پێستی ده‌ست و نه‌مانی زبری و شه‌ق بردنی پێستی ده‌سته‌كان.
شلیك:
شلیك به‌كاردێت بۆ سوتاوی به‌رخۆر كه به‌تایبه‌ت ئافره‌تان توشی دێن له هاوینه ههوارهكاندا چ له ده‌موچاودا بێت یان مل و شوێنه‌كانی دیكه، وه لێره‌دا ئامۆژگاریمان بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌یه كه شه‌ربه‌تی شلیك به‌كار بهێنن بۆ ئه‌م هۆیه چونكه كارێكی باشی هه‌یه بۆ ته‌ڕكردنی ده‌موچاو. وه چارهسهرێكیشه بۆ كاژكردن و سوتاوی.
وه ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه زه‌ردی دانیان هه‌یه شه‌ربه‌تی شلیك بخۆنه‌وه به به‌رده‌وامی چونكه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ سپی بونه‌وه‌ی دانه‌كان و نه‌مانی ئه‌و زه‌ردییه و شێوه‌یه‌كی جوانی پێ ده‌دات. وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه شلیك له زۆر شتی تردا به‌كاردێت وه‌ك ده‌مامكێك (قناع)ێك بۆ ده‌موچاو، هۆی ئه‌م به‌كارهێنانه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێسته‌كه ده‌گوشێت و كونه ورده‌كان پڕ ده‌كاته‌وه، وه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌و پێستانه‌ی كه چه‌ورن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك و گهشێنهرهوهیهك وایه بۆ پێست.