SherwanIt.Net™ - سوده‌كانی ژیانی هاوسه‌رێیه‌تی..


سوده‌كانی ژیانی هاوسه‌رێیه‌تی.. به‌روار : دووشه‌ممه‌، 13 جۆزه‌ردان ، 2708
ناونیشان : ژ.هاوسه‌رێیه‌تی


سوده‌كانی ژیانی هاوسه‌رێیه‌تی دروست و سه‌ركه‌وتوو:

سه‌ركه‌وتن له‌ هاوسه‌رگیری ته‌نها له‌ فه‌راهه‌م كردنی دارایی نیه‌ به‌لكو ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتن هه‌ول بده‌ین لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ سه‌لمێنن كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ماله‌وه‌ كه‌ له‌ ژیانیێكی هاوبه‌شی دروست و به‌خته‌وه‌ر كه‌ له‌ هه‌موو سوده‌كانی به‌ژدار ده‌بن له‌و به‌شه‌دا به‌رهه‌‌می لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌ بۆته‌ هۆی ژیانێكی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو بۆتان باس ده‌كه‌ین .


هه‌موو مان ده‌زانین كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگاداری سوده‌كانی ژیانی هاوبه‌شه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌ كه‌ پیاوان و ئافره‌تانی هانداوه‌ بۆ هاوسه‌رگیری.

 خویندنه‌و‌‌ه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته‌ کرته له سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه:



سوده‌كانی هاوسه‌رگیری دروست بۆ ئافره‌تان

لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌‌تانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیریێكی سه‌ركه‌وتویان هه‌بووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیری سه‌ر نه‌ كه‌وتوویان هه‌بووه‌ له‌ زۆر شت به‌هره‌مه‌ند بوون وه‌ك ئه‌مانه‌:

.له‌ په‌یوه‌ندی زۆیان رازین

له‌ روی هه‌سته‌وه‌ سه‌لامه‌ت ترن
له‌ روی دارایی یه‌وه‌ ده‌وله‌مه‌ند ترن  .
كه‌متر توشی ئه‌شكه‌نجه‌ و زۆره‌ ملێی سێكسی یان تاوانه‌كانی تر ده‌بن.
كه‌متر هه‌ولی خۆ كوشتن ئه‌ده‌ن .
ماده‌ی هۆش به‌ر و ئه‌لكهول به‌كار ناهێنن.
كه‌متر توشی نه‌خۆشیه‌كانی لێك نزیك بوون ده‌بنه‌وه‌ .
له‌ ژێره‌وه‌ی هێلی هه‌ژاری نین.
له‌گه‌‌ل مندالانی خۆیان په‌یوه‌ندیێكی باشتریان هه‌یه‌ .
له‌روی جه‌سته‌وه‌ ساخ و سه‌لامه‌تن  .



سوده‌كانی هاوسه‌رگیری دروست بۆ پیاوان

لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو یه‌كجار زۆر سودی هه‌یه‌ بۆ پیاوان كه‌ له‌مانه‌ بریتین له‌ :

ته‌مه‌نێكی درێژتر .
سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی  .
دلنیایی دارایی  .
خه‌ریك بوون به‌ كاری رۆژانه‌ .
مووچه‌ی باش  .
كه‌متر توشی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌لكهولیه‌كان ئه‌بنه‌وه‌  .
په‌یوه‌ندیێكی باشیان له‌گه‌ل مندالانیان هه‌یه‌  .
په‌یوه‌ندی سێكسی باشتریان هه‌یه‌  .
كه‌متر توشی هه‌له‌و تاوان ده‌بن  .
كه‌متر توشی نه‌خۆشیه‌كانی سێكسی ده‌بنه‌وه‌ .
كه‌متر توشی خۆ كوشتن ده‌بنه‌وه‌  .



سوده‌كانی هاوسه‌رگیری دروست بۆ كۆمه‌لگا

كاتێك كه‌ له‌ كۆمه‌لگایێك كه‌سانێك ژیانێكی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوویان هه‌یه‌ سودێكی ئێجگار زۆری بۆ كۆمه‌لكا دێنێته‌ ئاراوه‌ وه‌ك ئه‌م نموونانه‌ :

هه‌بوونی هاولاتی ساخ و سه‌لامه‌ت له‌ روی جه‌سته‌یی یه‌وه‌  .
هه‌بوونی هاولاتی ساخ و سه‌لامه‌ت له‌ روی هه‌سته‌وه‌  .
رێژه‌ی خوێندن به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .
كه‌م بونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی خێزانی  .
كه‌م بونه‌وه‌ی ئاماری هه‌له‌و تاوان  .
كه‌م بوونه‌وه‌ی سك پری له‌ هه‌رزه‌كاران  .
كه‌م بوونه‌وه‌ی توش بوون به‌ تاوان له‌ گه‌نجان وهه‌رزه‌كاران دا .
زیادبوونی رێژه‌ی خاوه‌ندارێتی .
كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆچ كردن  .
زیادبوونی قازانجی دارایی كه‌سێتی  .
كه‌م بوونه‌وه‌ی پێویستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی راوێژ كاری خێزانی  .


هیوادارین سودێكی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ووتاره‌ : SherwanIt.Net™
http://www.najhsoft.net

ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته‌ :
http://www.najhsoft.net/modules.php?name=News&file=article&sid=34