له دوا ڕۆژ سیر جێگای ده‌رمان ده‌گرێته‌وه بۆ نه‌خۆشی دڵ
زاناکان به‌م دواییه توانیان ئه‌م نهێنیه بدۆزنه‌وه که وای له سیرکردوه ببێته به‌رگرێکی چالاک بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ سه‌ڕه‌رای ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی که هه‌یه‌تی .
زاناکان رونیان کرده‌وه ئه‌و نهێنیه‌ی که له مادده‌ی ئۆلیسین ( allicin ) ـه کاتێک گه‌رده‌کانی تێک ده‌شکێ پێکهاته‌یه‌کی گۆگردی لێ به‌رهه‌م دێت و هه‌ر له‌وه‌شه‌وه بۆنه ناخۆشه‌که‌ی سیر لێ په‌یدا ده‌بێت هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کرد ئه‌م پێکهاتانه کارلێک له‌گه‌ڵ خرۆکه سوره‌کانی خوێن ده‌که‌ن و دوانه گۆگردی .....
بۆ خویندنه‌و‌ه‌ی ته‌واویئه‌م بابه‌ته کرته له سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه:
هایدرۆجینه‌کان لێ پێک دێت و هه‌ر ئه‌و پێکهاته‌یه یارمه‌تی خاوبونه‌وه‌ی لوله‌کانی خوێن ده‌ده‌ن ، که زۆر به ئاسانی خوێن به ناوی تێپه‌ڕ ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی دوانه گۆگردی هایدرۆجین که بۆنێکی ناخۆشی هه‌یه له دروست کردنی ئه‌و بۆمبانه به‌کاردێت که بۆنێکی ناخۆشیان لێوه دێت ، شاره‌زا به‌ڕیتانیه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کرد خواردنی ئه‌و حه‌بانه‌ی پێکهاته‌کانی سیری تێدایه نیشانه له‌به‌لایه‌کانی زۆرن پێویسته له‌سه‌ر شێوه‌ی پاککراوه‌ی خوێ بخورێت .
هه‌ر له هه‌مان لێکۆڵینه‌وه ئاماژه‌شیان به‌وه‌ش کرد که سیر ده‌بێته هۆی چالاک کردنی ئه‌و خانانه‌ی که لوله‌ی خوێنه‌کان داده‌پۆشن به‌مه‌ش لوله‌کانی خوێن فراوانتر ده‌بن و په‌ستانی خوێن که‌م ده‌بێته‌وه به‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له ئۆکسجین ده‌نێردرێت بۆ کۆ ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و که‌م کردنه‌وه‌ی قورسی له سه‌ر دڵ ،
به گوێره‌ی هه‌واڵێ بی بی سی گروپێک لێکۆله‌ره‌وه هه‌ستان به نقوم کردنی لوله خوێنه‌کانی مشکێک له ناو حه‌وزێکی پر له ئاوی سیری کوتراو تێبینی کرا په‌ستانی خوێنی ناو لوله‌کانی خوێن به ڕێژه‌ی %72 که‌م بۆوه .
سه‌رۆکی گروپه‌که ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ده‌ستمان که‌وتوه هه‌مویان ئاماژه‌ی به سوده‌کانی سیر ده‌که‌ن له ناو خواڕذة ئێستا هه‌مان گروپ سه‌رقالی ئه‌و پرۆژه‌ن بۆ پێشنیار کردنی خواردنی سیر وه‌کو چاره‌سه‌رێکی پزیشکی نوێ بۆ مه‌ترسی توشبوو به نه‌خۆشی دڵ .
سه‌رچاوه: سایتی قوتابیان