
پاراستنی چاوه کان له زیانه کانی كۆمپیوته
بهروار : چوارشه‌ممه، 25 گوڵان ، 2708 ناونیشان : زانست

ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت كه ڕۆژانه كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بێگومان سكاڵای ماندوو بوونی چاوت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به‌م نیشانانه بكه‌یت:
بو خویندنه وه له سه ر دریژه ی بابه ت کرته بکه:
• ماندووبوون و ئێشانی چاو، له‌گه‌ڵ خوران و وشك بوونی. • به لێڵی بینین. • لاوازی بینین بۆ شته دووره‌كان، دوای ڕوانینی زۆری شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر. • سه‌رئێشه و ئازاری ماسولكه‌كانی مل. • قورسی توانای دیقه‌تدان كاتی گۆڕینی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی ناو كۆمپیوته‌ر و ده‌قی سه‌ر كاغه‌زێك. • زیادبوونی هه‌ستكردن به ڕووناكی. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت: ١. كاتێك بده به چاوت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی، دوور له شاشه‌كه بڕوانه بۆ ماوه‌ی ده چركه له هه‌ر ده خوله‌كێكدا. ٢. چاو له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌ی زۆر و دیقه‌تدان به‌بێ تروكاندن تووشی وشكی دێت، هه‌ندێ كه‌س چاویان زۆر كه‌م ده‌تروكێنن، له‌وانه‌یه له خوله‌كێكدا یه‌ك جار. له كاتێكدا تروكاندنی چاو له هه‌ر پێنج چركه‌یه‌كدا جارێك، سروشتی و پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تروكاندن چاو ته‌ڕ ده‌كات و ڕێ له وشك بوونه‌وه ده‌گرێت. ٣. دانانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر به شێوه‌یه‌كی گونجاو، گرنگه بۆ ڕێگرتن له ماندوو بوونی چاو، به جۆرێك ده‌بێت دووری شاشه‌كه له چاوته‌وه (٦٠-٨٠) سم، ببێت و، به‌رزی و نزمییه‌كه‌ی له ئاستی سه‌رت بێت. به‌رز دانانی ماسوولكه‌ی مل هیلاك ده‌كات و نزم بوونیشی بۆ چاو به هه‌مان شێوه. ٤. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به خاوێنی ڕابگره، خۆڵ و تۆزی سه‌ر شاشه ڕوونی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش چاو ماندوو ده‌كات. ٥. ئه‌گه‌ر ماندووبوونی چاوت زۆری خایاند و سكاڵات زیاد بوو، یان هه‌ستت به لاوازی و تێكه‌ڵ بینین كرد، سه‌ردانی پزیشك بكه.
|