SherwanIt.Net™ - زوو ژنهێنان و ته‌مه‌ن درێژی منداڵان 
 
  میوان، به‌ خێر بێیت!  ( چوونه‌ژووره‌وه - به‌ ئه‌ندام بوون )   ئه‌مڕۆ 30 گه‌ڵارێزان ، 2708
 

لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
خزمه‌تگوزاری سایت
یاری و خۆشی
ئایینی
پرۆژه‌كانی ئێمه‌


خۆ تۆماركردنی خێرا
نازناو‌ :
ناوی ڕاسته‌قینه‌:
ئیمه‌يل:
دووباره‌ نوسینه‌وه‌:
ووشه‌ی نهێنی:
دووباره‌ نوسینه‌وه‌:
 

گه‌ران



كورته‌ په‌یام

ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن په‌یام بنێرن هاتنه‌ ژووره‌وه‌ یان ببنه‌ ئه‌ندام.

زانیاری سایت
Free counter and web stats


دواترین په‌یامه‌كان
دوایین 20 نێردراوی مه‌کۆ

وە ئامادەشم ئەگەر بەپارەش بێت
له‌ لایه‌ن blbasomer له‌ : دووشه‌ممه‌، 8 ڕه‌زبه‌ر ، 2708

تخوا یارمه‌تیم بده‌ن گێژم خوار
له‌ لایه‌ن Lovin90 له‌ : هه‌ینی، 5 ڕه‌زبه‌ر ، 2708

یارمه تی
له‌ لایه‌ن hersh-s له‌ : چوارشه‌ممه‌، 22 جۆزه‌ردان ، 2708

پیتەکانی بەدەنگ و بی دەنگ
له‌ لایه‌ن Safeen_Sherwanee له‌ : شه‌ممه‌، 11 جۆزه‌ردان ، 2708

پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی
له‌ لایه‌ن hersh-s له‌ : شه‌ممه‌، 11 جۆزه‌ردان ، 2708

حه رفه كانی زمانی فارسی
له‌ لایه‌ن hersh-s له‌ : شه‌ممه‌، 11 جۆزه‌ردان ، 2708

ده‌ست خۆشی
له‌ لایه‌ن Safeen_Sherwanee له‌ : شه‌ممه‌، 4 جۆزه‌ردان ، 2708

مه‌کۆ گه‌ڕان

پرۆگرامی پێویست


















بمان ناسێنه‌ به‌ هاورێكانت
ناوی ئێوه‌:

پۆستی ئه‌لیكترۆنی ئێوه‌:

ناوی هاورێكه‌ت:

پۆستی ئه‌لیكترۆنی هاورێت:


دواین بابه‌ته‌كانی فێرگه‌
· فێربوونی visual basic
· دروست كردنی سایت
· وانه‌و بابه‌تی جۆراو جۆر
· فۆرماتكردنی موبایل له‌ باری گوژانه‌وه‌دا
· سرینه‌وه‌ی Cookies ه‌كان
· ناردنی ئێمه‌یل بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌ یه‌ك كاتدا
· كۆدی ره‌نگه‌كان له‌ دروست كردنی ماڵپه‌ڕ

زوو ژنهێنان و ته‌مه‌ن درێژی منداڵان
ته‌ندروستی

ئه‌‌و ژنانه‌ی له ته‌مه‌نێکی پیرییدا منداڵیان ده‌بێت، ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ ناهه‌موار ده‌بێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که هه‌روه‌ها ئه‌و باوکان به‌چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه منداڵ ده‌‌خه‌نه‌وه، کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵاکانیان جێده‌هێڵن و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی کورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌که‌‌ن.

Sherwanit.Net

زانیارییه پزیشکییه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبووه، که ته‌مه‌نی ژنان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته‌ سه‌ر خستنه‌وه‌ی منداڵ. به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی پیاوان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه.

بۆ خویندنەوەی بابەت لەسەر درێژە کرتە بکە:



لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و پیاوانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی (45) ساڵییه‌وه منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری مردنی منداڵه‌کانیان به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوانه‌ی ته‌مه‌نی (25 بۆ 30) به‌راورد بکرێن.


توێژه‌ران له زانکۆی "Århus"ی دانیمارکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان پێیانوایه، که تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر باشی جۆری سپێرمه‌کان و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه له‌دایکبووندا جێده‌هێڵێت. هه‌روه‌‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، که به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن په‌ڕین له خانه‌ تۆوییه‌کاندا زیاتر ڕوو ده‌دات.

ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی له باوكێکی پیر دێنه‌ ژیانه‌وه، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا زۆر که‌مه و زۆربه‌شیان له‌سکی دایکیاندا ده‌مرن و ڕێژه‌ی ئه‌و مردنه‌ش زۆرجار ده‌گاته دووئه‌وه‌نده. هۆکاری ئه‌و مردنه‌‌ش بۆ نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ده‌بێته لێنه‌دانی دڵ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ناڕێکی له بڕبڕه‌ی پشتدا. هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که برینداربوون و ژه‌هرایبوونی کۆرپه‌کان دووئه‌وه‌ند زیاتر ببن.


"Jin Liang Zhu"، نووسه‌رێکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌، هۆکاری مردنی منداڵان بۆ ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك په‌رکه‌م (=Epilepsy) و گۆشه‌گیری (=Autism) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "له‌ڕێگای ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌وه منداڵان زیاتر هه‌وڵی خۆ بریندارکردن یان خۆ ژه‌هرکردن ده‌ده‌ن."

توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Journal of Epidemiology"دا ده‌نووسن، که گرفته‌کانی منداڵ دروستکردن له ته‌مه‌نێکی دره‌نگدا زۆر ئاڵۆزتره، وه‌ك له‌وه‌ی تاکو ئێستا هه‌ستی پێده‌کرا.

بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌نێوان ساڵه‌کانی (1980 بۆ 1996) هه‌ڵسان به پشکنینی (102879) هاوسه‌ر و نۆبه‌ره‌کانیان. له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی مردنی منداڵ له باوکانی ته‌مه‌ن (25 بۆ 30) ته‌نها (0.68%) بوو، که‌چی ئه‌و ڕێژه‌یه‌یی مردنی منداڵان له باوکانی ته‌مه‌ن (45) ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر گه‌یشتبووه (1.2%). له (831) منداڵ (601) پێش ته‌واوکردنی ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له ته‌ك ته‌مه‌نی باوك ته‌مه‌نی دایکانیشیان ڕه‌چاوکردبوو، هه‌روه‌ها جیاوازی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش. هه‌روه‌ك له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و باوکانه‌ی ته‌مه‌نیان خواروو (25) ساڵ بووه، ڕێژه‌ی مردنی کۆرپه‌کانیان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌می تێدا به‌دیکراوه. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌‌یه‌ش توێژه‌ران بۆ باری ئابووری هه‌رزه‌کاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که له‌کاتی دووگیانی دایکاندا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بینێت. به‌ڵام باوکانی ته‌مه‌ن (45) ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر باری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان نه‌بووه.

>>>ناوەندی لێکۆلینەوە تەندروستیەکان<<<

نێردراوه له : سێ شه‌ممه‌، 11 پوشپه‌ڕ ، 2708 له‌لایه‌ن Safeen_Sherwanee  چاپ كردن


 
ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : zix14zon
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

 
بینه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی ڕه‌یی و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .
به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت ته‌ندروستی
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن Safeen_Sherwanee


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت ته‌ندروستی:
سـووده‌كانی ڤیتامین E بۆ له‌شی مرۆڤ


پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 0

تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ


هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌


سه‌ره‌تا |  مه‌کو |  گه‌ڕان |  داگرتن |  ئه‌رشیڤ |  په‌یوه‌ندی |  به‌سته‌ره‌كان |  یاری |  نوكته‌و پێكه‌نین |  فێرگه‌ی سایت |  ناردنی بابه‌ت | 
Free counter and web stats



www.najhsoft.net